لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا لهلایهن: - ئەربیل 360 - بهروار: 2026-01-01 بهشی بكه لە هەواڵەکانی هەولێر بابهته پهیوهندیدارهكان سەرۆکی هوداپار: ئۆجەلان نوێنەرایەتیی تەواوی کورد ناکات ئومێد خۆشناو: لە هەولێر هیچ قومارخانەیەکی فەرمیی نییە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە ئەحمەد شەرع پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانییەوە کرد؛ "کورد سەرەکییە لە سووریا" لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەشتی کۆیە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 4ـی دیکەش بریندار بوون. وردەکارییەکانی رووداوەکە ڕۆژی چوارشەممە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، تاریق حەیدەری ڕایگەیاند کە کاژێر 06:00ـی ئێوارە لە دەشتی کۆیە و لە نزیک گوندی سێوەسیان، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تۆیۆتا و ئۆتۆمبێلێکی قەمەرە ڕوویدا. بەهۆیەوە گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە. ژمارەی قوربانییەکان بەگوتەی تاریق حەیدەری، پێنج کەس لەنێو تۆیۆتاکە بوون. سێیان گیانیان لەدەستداوە و دوویان بریندار بوون. دوو کەسیش لە سەرنشینانی پیکابەکە بریندار بوون. ناسنامەی قوربانییەکان قایمقامی کۆیە گوتی: "ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی پیرەمەگروونن و سەرنشینانی پیکابەکەش خەڵکی گوندێکی دەشتی کۆیەن." ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە: - جووتیار ئەحمەد محەممەد - ئەحمەد محەممەد حەمەدەمین - سەعدییە مەولوود دۆخی بریندارەکان وەک قایمقامی کۆیە باسی کرد: "تەندروستیی سێ بریندارەکە جێگیرە و ڕەوانەی هەولێر کراون، بەڵام تەندروستیی یەکێکیان باش نییە." بهشی بكه لە بابهته پهیوهندیدارهكان به : لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی 30 هەزار بتڵ غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت