ئەربیل 360
لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، گۆڕانكاری لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر كرا و بەڕێوەبەری نوێ دەستبەكار بوو.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 2025-08-14، لە ڕێوڕەسمێكدا كە هەریەك لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر بەڕێوەچوو.
عەمید كامل محەممەد باقر، كە بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر بوو لە شوێنی عەمید شوان عارەب بوو بە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.
عەمید کامیل محەممەد، بە ئەربیل 360ی گوت: ئەمڕۆ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستبەكار بووم و بەردەوام دەبم لە خزمەتکردنی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان.
وابڕیارە عەمید ڕزگار فەرزندە وەک بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر دەستبەکار بێت.
33 بینین